
دانلود آهنگ نوید زردی فیرت کردم
دانلود آهنگ نوید زردی به نام فیرت کردم با لینک مستقیم
Download New Music Navid Zardi - Fert Kerdem
متن آهنگ فیرت کردم نوید زردی
ئەو وشانەی دڵم ئەیڵێ
پێتی نەڵێم
فێرتکردم
لەمە بەدوا
ئیتر لەگەڵ خۆما بدوێم
فێرتکردم
بە تەنهایی بڕۆمە قاوەخانەکە
بیرکردنت
باس بکەم بۆ فنجانەکە
فێرتکردم
هەموو جارێ
بەخت بگرمەوە بۆ خۆم
بزانم لەگەڵ ئەوینت
تا کوێ ئەڕۆم
بزانم کەی
دەست لە هەموو شتێ ئەشۆم
خۆزگە هەرگیز
درۆم لەگەڵ نەئەکردیت
بۆم ئەنووسیت بیرتئەکەم
کاتێ کە بیرمئەکردیت
خۆزگە ئەو خەوانەی ئەمدین
هەمووم بۆت ئەگێڕایەوە
خۆزگە سەرەتای ناسینت
هەمدیسان ئەگەڕایەوە
خۆزگە ژیان
یەک ڕۆژ سەری ئەدایەوە
خۆزگە تا ڕۆژی مردنم
هەر بۆنەکەت بە سنگمەوە ئەمایەوە
خۆزگە مردوو
لەو ڕۆژەی کە خۆی ئەیەوێ
ئەژیایەوە
من ڕۆژی لەدایک بوونتم هەڵئەبژارد
پێش مردنم، ئەو بەروارەم بۆ خوا ئەنارد
رەنج سەنگاو
کد پخش آنلاین این آهنگ برای وبلاگ و سایت شما
لینک کوتاه
https://melovy.ir/?p=79785
چه امتیازی می دهید؟